بەغداد - INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: دوو تیرۆریست لە ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین كوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژنسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بۆئەوەی تۆڵەیەكی دادپەروەرانە لە تیرۆریستان بكەینەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین - قۆناغی دووەمدا، هێزی بۆسەی فەوجی 2 لیوای مغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا جموجوڵی چەتەكانی داعشی لە ناوچەی جمهوری سەربە قەزای دوجەیل بەدیی كرد.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: ئەو چەكدارانەی داعش گەمارۆدراون و فرۆكەی سیزنا بۆ شوێنكەوتنی جموجوڵەكانیان تەرخانكرا و هێزەكە هێرشی كردە سەر چەكدارە تیرۆریستییەكان و لە لایەن فەوجی 2ی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەرا تیرۆریستێك كوژرا، هاوكات فرۆكەكانیش تیرۆریستێكی دیكەیان كوشت.