بەغداد /INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە سوپاسالار فەریقی یهكهمی ڕوکن
عبدالامیر یاراللە وجێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریقی یهكهمی ڕوکن عبدالامیر الشمری گەیشتنە نخێب.
لەبەیاننامەیەکی فەرماندەییەکەدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه راگهیاند" هەردوو فەرماندە سوپاسالار فریق اول ڕوکن یاراللە وجێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فریق اول روکن عبدالامیر الشمری بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتنە ناوچەی نخێب.
بەیاننامەکە وتی ئەم سەردانە بەمەبەستی سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی پۆڵایین ئەنجام دەدرێت.