نەینەوا – ا ه ع بەشار كیكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: مەزای شێخ محەمەد-یان لە ناحیەی بەعشیقەی باكوری موسڵ بە ئامادەبوونی پیاوانی ئاینی ئێزیدیەكان كردەوە. سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: مەزاری شێح محەمەد بەناوبانگترین رەمزی پێكهاتەی ئێزیدیەكانە، كردنەوەشی خۆشی و شادی بۆ دانیشتوانی ناحیەی بەعشقە گەڕاندەوە. وتیشی ئەوانەی ئامادەی كردنەوەی مەزارەكە بوون تەئكیدیان لەسەر پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێكهاتەكاندا كردەوە و دەڵێن هیچ جیاوازییەك لە نێوان پێكهاتەكانی عێراقدا نییە.