وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: وردەکاریەکانی ڕێگای (خاڵس-عوزێم)ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 25-04-2022, 10:39
  • +A -A

    بەغداد /INA

    وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێبوون ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی پڕۆژەی ریگای نێوان خاڵس و عزێمی ڕایگەیاند .
    لەبەیاننامەیەکی وەزارەتدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت راگه‌یاند"کە کادیرە ئەندازیاریەکان و هونەریەکانی پڕۆژەکە هەنگاوی باشیان ناوە لەپڕۆژەی شیاندن و ڕێکخستنەوەی ڕێگای نێوان خاڵس و عوزێم بەڕێژەی ٨٥٪.
    هەروەها وتی" کەدرێژی ڕێگاکە ٢٥ کیلۆمەترە و دەکەوێتە سەڕێگای بەغداد -کرکوک و لەلایەن بانکی نێودەوڵەتی فریاکەوتنەوە قەرزی دارایی بۆکراوە، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کەئەم ڕێگایە پێشووتر دووچاری چاڵ و چۆڵ و زیانێکی زۆربووە ئەویش لەبەرئەوەی بارهەڵکرەکان باری قورسیان بەسەردا تێپەڕاندووە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد لەپڕۆژەکەدا توێژی زیانپێگەیشتوی سەرەوەی ڕێگاکە  دەبڕدرێتەوە و لادەبرێت چینە ئەسفەلتیەکانیش کە بە بۆلیمەر ئاوێتەکراون ڕادەخرێن.
    هەروەها لەم پڕۆژەیەدا زیاتر لەسێ کیلۆمەتر تەواوبووە و تاهەنووکە ٦٣ ڕەهۆڵ و پردۆکە لەسەر ڕێگاکەدا تەواو کراون.
    ئەمە جگەلە ڕێکخستنی ڕێگاکە بە بۆیاخی گەرماوی و دانانی پەرژین و هێماکانی هاتوچۆ.