بەدواداچوون – INA
ئەنتۆنی بلینكن و لوید ئۆستن وەزیرانی دەرەوەو بەرگری ئەمەریكا لە سەردانەكەیاندا بۆ كیێڤ ڕایانگەیاند: واشنتن سەرچاوەی دارایی تەرخاندەكات بۆ یارمەتیدانی سەربازی ئۆكرانیا.
ئاژانسی ئاسۆشەیتدپرێس رۆژی دوو شەممە لە زاری ئەو دوو وەزیرەی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە: كە بە بەهای 713 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازی بۆ ئۆكرانیا و 15 وڵاتی دیكەی ئەوروپایان .تەرخانكردوە.
بەپێی ئاژانسەكە ئۆكرانیا زیاتر لە 322 ملیۆن دۆلار لەو یارمەتیە وەردەگرێت كە باقی ئەو پارەیە بەسەر وڵاتانی خۆرهەڵات و ناوەڕاستی ئەوروپادا دابەشدەكرێت
سەرچاوە: ئاژانسی ئاسۆشەیتد پرێس