بەغداد / INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە دۆخی کەش وهەوای ئەم هەفتەیەی ڕاگەیاند و پێشبینیشی کرد کە باران ببارێت و پلەکانی گەرماش تاکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەرزببێتەوە .
لەبەیاننامیەکدا دەستەی کەشناسی کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند کەسبەینێ ڕۆژی سێشەممە تۆزێک تەماوی و دەرفەتی ڕێژنەبارانیش لەئارادا دەبێت بەشێوەیەکی پچڕ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور گەرماش چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوەکەچی ناوچەکانی باکوور تەماوی و سووکەباران و برانی نیمچە توند دەبێت کە هەندێکجار بروسکەی لەگەڵدادەبێت و تۆزێکیش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە کەشی ڕۆژی چوارشەم لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف و نیمچە هەوردەبێت کەچی کەشی ناوچەکانی باکوورهەندێک هەوراوی دەبێت کەجاروبار ڕێژنە بارانی لەگەڵدا دەبێت،
بەڵام لەناوچەکانی باشووردا ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت
وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا هەندێک بەرز دەبێتەوە.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە لەناوچەکانی ڕۆژاوا ولەپاش نیوەڕۆش لەناوچەکانی ناوەڕاست هەندێک هەوراوی دەبێت وڕێژنەبارانی سووک دەبارێت ،کەچی کەشی ناوچەکانی باکوور هەوری کەم وبارانی سووک دەبارێت لەچەند ناوچەیەکی جیاجیا ، لەباشووریشدا هەورێکی کەم وڕێژنەبارانی سووک دەبێت لەپاش نیوەڕۆ .
بەیاننامەکە ڕوونی کردەوەکە ڕۆژی هەینی لەڕۆژاواهەورێکی کەم و باران دەبێت پاش نیوەڕۆ
و لەوانەشە لەناوچەی ناوەڕاست
برووسکەشی لەگەڵدابێت ،کەچی لەناوچەکانی باکوورداهەورێکی کەم وڕێژنە باران دەبارێت کە جار واهەیە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت ، بەڵام لەباشوورداهەورێکی کەم و ئەگەری بارانیش لەئارادا دەبێت
بەڵام لەناوچەکانی باکوور تۆزقاڵێک دادەبەزێت.
بهغدا-اهع