بەغداد /INA
دەستەی گومرک ئەمڕۆ ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند کەنۆ بارهەڵگری سەرپێچیکاری دەستگیرکردووە لەدەروازەکانی هەرێمی کوردستان.
هەروەها دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ دەست کەوتووە وتی" کە پاش بەدووداچوونی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرک شاکر محمود الزبیدی بەشی پشکنین و دژە ئاودیوکردن توانی دەست بەسەر نۆ بارهەڵگردا بگرێت کەبەدەرلەڕانماییەکان قووتومەنی خۆراک و کۆمپرێسەرو ماتۆڕو بۆڕی ئاسنیان بارکردبوو.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کەهەموو ئەم سەرپێچیکارانە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر واردەگیرێت.