به‌غداـ INA
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی لهئیمانۆئیل ماكرۆن كرد به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كهتوووه، راگه‌یاند" سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه برۆسكهیهكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانۆئیل ماكرۆن كردووه به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌كو سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه كازمی هیوای خواستووه بۆ كاركردنی هاوبه‌شی زیاتر كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دۆست عێراقی و فه‌ره‌نسی دابێت و هیوای به‌رده‌وامی پێشكه‌وتن و گههشهسهندنی به‌رده‌وام بۆ حكومه‌ت و كه‌لی فه‌ره‌نسای خواستووه.