بەغداد:INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕؤ رۆژی یەک شەممە ڕەتی کردەوە کە هیچ رێکەوتنێک یان بنچینەیەکی یاسیای لەگەڵ تورکیا هەبێت؛ کە رێگە بە تورکیا بدات دەستوەردان لە عێراق دا بکات؛ ئاماژەش بە بانگهێشتکردنی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه بو پەرلەمان کرد کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی وەلامدانەوەی ترکیا لە ڕۆی ئەمنی و ئابووری و سیاسی كراوه.
وتەبێژی وەزیری دەرەوە ئەحمەد سحاف بو کەناڵی عێراقیە هەواڵ راگه‌یاند وئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لێداوانه‌كانی وه‌ریگرتووه" رایگەیاند وەزیری دەرەوە لەگەڵ کادرە بالاکان ئامادەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان لەسەر بۆردوومانەکانی ترکیا و ئێرانی بوو؛ کۆمەڵێک پرسیار لە ئامادەبووانه‌وه ئاراسته‌ی كراون و گڤتۆگۆش کرا لەبارەی وەلامدانەوەی دراوسێیەکانی عێراق.
دیاریش کرد کە وەزیری دەرەوە مەلەفی بوونی pkk لە هەرێمی کوردستان لە وتەی سالی 1984 پێشان دا کە ئەوەی دەلێن ڕێکەوتن هەیە لە سەر دەستێوەردانی ترکیا ناراستن کە تەنیا چەند لێک تێگەیشتنێک هەیە لە نێوان عێراق و تورکیا دا لە وتەی سالی 2003 وە کە رێگە بە تورکیا بدات دەست تێوەردان تەنیا لە 5کم دا بکەت و بۆ ماوەی چەند رۆژێکی دیار کراو بەڵام ده‌بێ ڕێکەوتن بێت لەگەڵ حکومەتی عێراق.
گۆتیش لایەنی تورکی پێشێلکاریەکی بەردەوام دەکات کە لەسەرهیج بناغەیه‌كی یاسای نییه یان ڕێکەوتنێك لە نێوان هەردوو وەلاتەوە بێت، ئەو پێشێلکاریانەی کە لە یاسای 51 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا هاتووه کە بەرگری کردنە لە خۆی نابێت جێبەجێ بکرێت بێی رەزامەندی عێراقەوە.
لێکۆڵینەو لەگەڵ تورکیا کراوە لەسەر ئەم هەمو پێشێلکاریانەی کە دەی کات سەرکردەکانی وەزارەت پێشنیازیانکرد ئەمرو لە پەرلەمان ئەو نزیکانە کە عێراق بجۆلێنت له‌بواری دبلۆماسی و لەساڵی 2009 پەرلەمان هەمو ئەو رێکارانە هەلوەشاند کە رێگە بە تورکیا بدات دەستوەردان لە عێراق دا بکات.
دیاریش کرد كه لە کۆبونەوەکە دا وترا ئایا بەکارهێنانی چەک لە بەرژەوەندی عێراق دا دەبیت ئایا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی عێراق له‌رووی سیاسی و ئابووریه‌وه به‌چ شێوه‌یه‌ك بێت.
لە کۆمبونەوەکەی ئەمڕۆ دا حاکم زاملی جێگری یەکەمی سه‌رۆكی پەرلەمان ڕەتی کردەوە وتی کە رێگە بە هیچ هێزێک نادەین لە ناو خاکی ئێمەدا شەڕ لەگەڵ دراوسێکانی ئێمەدا بکات داوا لە سەرۆکی کۆتلەی سەدری حەسەن عزاوی کرد کە حکومەت رێگای ئەمنی و دبلۆماسی بەکار بێنێت ئەگەر جارێکی تر دووبارە ئەو دەسوەردانە بکرێنەوە.
نووسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لە ڕۆنکردنەوەیێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتوە راگه‌یاند" کە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان حاکم زاملی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد به‌ئاماده‌بوونی شاخه‌وان عه‌بدولڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌دری و ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری و ئه‌ندمانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌روه و ژماره‌یه‌ك له‌كادیرانی پێشكه‌وتوو له‌وه‌زاره‌ت به‌مه‌به‌ستی باسكردنی لێكه‌وته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌م دواییه توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق و ده‌ستوه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لایه‌نی ئێرانی.
زاملی جه‌ختی كرده‌وه هیچ به‌ڵگه و به‌هانه‌یه‌كی یاسایی نییه رێگا به‌م كاره دوژمناكاریانه بدات له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌ن توركیا یان ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بوونی هه‌ر رێكخستنێكی چه‌كداری یان هێزێكی سه‌ربازی له‌سه‌ر خاكی عێراق و هێرش كردن بۆ سه‌ر وڵاتانی هاوسۆ ره‌ت ده‌كاته‌وه وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێ ئه‌وانیش ڕێز له‌سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانمان بگرن.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م میوانداریه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی فراكسیۆنی سده‌ر بوو شێخ حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری كه‌واژۆی زیاتر له 50 په‌رله‌مانتار بۆی كرابۆوه، روونشی كرده‌وه زمانی جه‌نگ و به‌زاندنی سنوور ئیستا به‌كارێكی باش نازانرێت بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه كه‌زمانی ململانێ و جه‌نگ و كێشمه‌كێشه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به‌دوای سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی و هاوكاری ده‌گه‌رێن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدا بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌در حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه داوای كردووه حكومه‌ت رێكاره ئه‌منی و دیبلۆماسی سه‌باره‌ت به‌دووباره‌بووونه‌وه‌ی به‌زاندنی سه‌روه‌ری عێراق وه‌ربگرێت و په‌نا بۆ به‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و كۆمكاری عه‌ره‌بی ببات بۆ به‌ده‌ستخستنی به‌ك هه‌ڵوێستی.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد