بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەک شەممە ئیئتیلافی لەپیناو خەڵک لە ئەنجومەنی نوێنەران، دووپاتیکردەوە کە پێویستە هاوکێشە دەستوورییەکان بەکاربھێنین بۆ کۆتاییهێنان بە چەق بەستوی سیاسی و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دوو بژاردە هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بارودۆخە و ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.
عەلاء ئەلڕکابی، سەرۆکی هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک،لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعێراقیە کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )رووماڵی کردوە رایگەیاند" عێراق لە باروودوخێکی چەقبەستوی سیاسیدایە و لە وادەی تەواوکردنی مافە دەستوورییەکان زیادەڕەوی ھەیە و ئەنجومەنی نوێنەران شکستی هێناوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی.
ھەروەک راشیگەیاند: "بڕیاربوو سەرۆک کۆمار 30 ڕۆژ دوای یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لە 9ی کانوونی دووەم هەڵبژێردرێت و ئەوەش بۆتە ھۆی تێکشکانی ھەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت وپەسەندنەکردنی بودجەی گشتی و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان".
وتیشی: "تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی روون نییە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئێستا و بەداخەوە دادگای فیدراڵی و سەرۆکایەتی پەرلەمان و کوتلە براوەکان هەموویان بێدەنگن و هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دیارینەکراوە بەهۆی ڕکابەری کوتلە گەورەکانەوە".
سەبارەت بە ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لە کۆبوونەوەکان "رکابی" ئاماژەی بەوە کرد کە "ماددەکانی پەیڕەوی ئەنجومەنی نوێنەران کە غیابیان لە دانیشتنەکان هەڵگرتووە، دەبێت کارا بکرێنەوە" ئاماژەی بەوەدا کە "شێوازی بایکۆتکردنی چەند کوتلەیەک بۆ دانیشتنەکان 90 ڕۆژە بەردەوامە، ئیتر کارێکی گونجاو نییە و پێویستە بەرژەوەندیەکانی ھاوڵاتیان ڕەچاوبکرێت ، دوای ئەو ھەموو ماوەیە بەبێ حکومەت و بودجە دەچینە ناو مانگی پێنجەوە"
لەبارەی ئەو چارەسەرانەی کەپێشکەشکراون ئاماژەی بەوەدا کە " چارەسەری دەستووری هەیە بۆ کۆتایی هێنان بەو ئاستەنگانەی کە ھەن بە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ، لەدوای جەژنەوە لەسەر داوای نوێنەران ، ئێمەش لەهاوپەیمانی بۆ خەڵک ئەم داواکاریەمان کردووەوە چاوەڕوانین سەرۆکایەتی پەرلەمان پەسەندی بکات ، وە ئەگەر ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام بێت ئەوا ھەنگاودەنێین بەرەو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وەک بژاردەی دووەم"
ھەروەک وتیشی: "دوودڵی خەڵک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان لە 60٪ ە ، ئەگەر بەشدارییەکی فراوان هەبوایە، ئەوا ڕێگە بە گۆڕانکاری دەدرا کە ژمارەی ئەندامە سەربەخۆکان زیاد بکات و بیانتوانیبا بەشداری لە بڕیارەکەدا بکەن و پێمان وایە هەڵبژاردنی نوێ دەکەوێتە سەر لە سەقفی دەستوورەوە.