به‌غداـ INA
سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح پیرۆزبایی له‌ئیمانۆئیل ماكرۆن كرد به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا.
ساڵح له‌تویتێكدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه راگه‌یاندوو" پیرۆزبایی له‌هه‌ڤاڵ ئیمانۆئیل ماكرۆن ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌لبژاردنه‌وه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای هه‌ڤاڵبه‌ندی گرنگی عێراق، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وه و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن بۆ گه‌لی فه‌ره‌نسا ده‌خوازین.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م بۆنه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر قۆڵای په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو گه‌لی دۆست بكه‌ینه‌وه و هیوادارین ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به‌هێزتر ببێت به‌شیوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به‌به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش و به‌رپاكردنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه بگه‌ینن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد