بەغداد-INAـ آمنة السلامي
فەرماندەی ئوپەراسیونی هاوبەش ئەمڕۆ یەکشەمە راگهیاند" قۆناغی دووەم لە ئوپەراسیونی ئیرادەی پۆڵاین بۆ روژی دووەم بە سەركەوتوانە بەردەوام بوو.
هەروەها راگەیاند تیرۆستانی داعش خەڵكی ئەو ناوچانەن لە ئێستادا ناتوانن خۆیان رێك بخەن.
وتەبێژی ئوپەراسیون لیوا تهحسین ئهلخهفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیونی ئیرادەی پۆڵایین بۆ روژی دووەم بەردەوام بوو و تیرۆستانی داعش لە توانایاندا نەماوە بتوانن خۆیان رێكبخەن.
ئەوەشی خستەرو تا ئێستا جەنگ بەردەوامە رێگەکانی گەیشتنی چەك و تەقەمەنی بە تیرۆستان کەم بونەوەتەوە
ئەوەشی دیاركر كە زوربەی تیروستان هی ئەم. ناوچەیەن. روژانە لە لایەن. هێزەكانمانەوە لە ناودەبرێن. و دەستەسەر دەكرێن. بەلام هندەکیان ماون.
دەربارەی ئۆپۆزسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین ووتی" ئۆپەراسیونێكی گرنگ و بەرفراونە چونكه زوربەی هێزەكانمان تیدا بەشدارن وهكو هێزی دژەتیڕو وفیرقەی٩ و لیوای بەرپەرچدانەوەی خێرا و هێزی زەمینی تایبەت و دەستەی حشد شعبی و ئۆپەراسیونی بەغداد و هێزەكانی سنوری و هێزی هۆزەكانی دژی تیرۆرستانی داعش.
هەروەها خهفاجی ئەویش خستەرو ئامانج لەم ئۆپەراسیونە گێرانەوەی متمانەیە لە نێوان خەلك و سوپا و وەستاندنی پشتگیری و لە ناوبردنی تیرۆستانە كە ئوپەراسیونەكە لە سەر سنوری پارێزگای ئەنبارە بوو بۆ لە ناوبردنی تیرۆرستانی داعشە لە هەموو ئەو ناوچەیانەی كە دیاریكردوون هەروەها لە یەكەم روژدا ئوپەرسیونەكە ئامانجی خوی پێكاوە.
ئهوهشی وت" هێزەكانی ئاسمانی و هێزەكانی دژە تیڕۆر و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە چوارچێوەی ئوپەرسیونەكە بەشداربوون كە توانین چەندین بارەگای تیرۆرستانی داعش لەناوببەن ئەم ئوپەراسیونە گرنگە بۆ ئارامی و سەقامگیری ووڵات.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد