بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەک شەممە ، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، حاکم زاملی تەئکیدیکردەوە لەزیادکردنی پارەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاو شوێنە پیرۆزەکان.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردوە و ڕایگەیاندوە :"
زاملی گەشتێکی مەیدانی بۆ پارێزگای پیرۆزی کەربەلا ئەنجامدا و تێیدا سەردانی بینای پارێزگاو ژمارەیەک پڕۆژەی تەندروستی و خزمەتگوزاری کرد.
ئەم سەردانە بۆ مەبەستی بینینی پلانی پەرەپێدان و وەبەرهێنان و جەختکردنەوە یە لەسەر پێدانی تایبەتمەندی بە پارێزگاو شارە پیرۆزەکان ، بۆ چڕی دانیشتوان و ئەو ژمارە زۆرەی سەردانی کەرانی کە ساڵانە روویتێدەکەن"
ھەروەک لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەروو , کە لەگەڵ گەیشتنی زاملی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کردوە،بەئامادەبوونی "حەمید ئەلغەززی" ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و "نەسیف ئەلخەتابی" پارێزگاری کەربەلا و جێگرانی پارێزگاکە بۆ تاوتوێکردنی خزمەتگوزاری شارەکە وپێویستییەکانی پڕۆژەبەردەوامەکان و هەروەها تەرخانکردنی پارەی زیاتر بە لەبارچاوگرتن و تایبەتمەندی لەبودجە و یاسای ئاسایشی خۆراکی پارێزگاکان و شارە پیرۆزەکاندا بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییەکانیان"
ھەر لەسەردانەکەید "جێگری یەکەم ،دەزگای ئۆنکۆلۆجی نێودەوڵەتی "وارث"ی بەسەر کردەوە و لەگەڵ بەڕێوەبەر و کارمەندان و پزیشک و پەرستاران کۆبووەوە"
لەژێر رۆشنای ئەو بەسەرکردنەوەیەدا حاکم زاملی ئاماژە بەوەداوە کە : "گرنگە لە قۆناغی داهاتوودا کار بۆ دامەزراندنی سندوقی پشتگیری بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بکرێت"
وتیشی" پێویستە وەزارەتی پلاندانان بۆ دابینکردن و تەرخانکردنی پارە لەبودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ تەواوکردنی دامەزراندنی نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لەهەمان پارێزگا بخاتە بەرنامەوە "
ھەر لە درێژەی سەردانەکەیدا "زاملی ، زانکۆی "ئەلسبتینی بۆ زانستە پزیشکییەکان " کرد و تاقیگای ناوەند و بەشە زانستیەکانی بەسەر کردەوە و ستایشی ئەو جۆرە هەوڵا نەی کرد بۆ سپۆنسەری ئەو پڕۆژە پێشکەوتووانەی کە کراون"
زاملی راشیگەیاند کە : "ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری هەموو ئەو پرۆژە خێرخوازیی و مرۆییانە دەکات کە خزمەتی هاوڵاتیان دەکەن و داواکارییەکانی جێبەجێ دەکەن"