كەركوك – INA
لە كۆبوونەوەی بەرپرسانی پارێزگای كەركوك و شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی ستراتیژی كەمكردنەوەی هەژاری لەوەزارەتی پلانداناندا، ڕاسپاردەی نوێی ئاشكراكرا سەبارەت بەو ناوچانەی لەلایەن چەتەكانی داعشەوە وێرانكران.
مەروان عانی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكان لە پارێزگای كەركوك ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: شاندێكی وەزارەتی پلاندانان بە سەرۆكایەتی بەڕێوبەری گشتی ستراتیژی كەمكردنەوەی هەژاری جوندی مەنسور سەردانی كەركوكی كرد و لەگەڵ پارێزگار ڕاكان سەعید جبوری كۆبووەوەو باسی هەوڵەكانیان كرد بۆ پاراستنی پشتیوانی بۆ ئاوەدانكردنەوەی گوندە ڕووخاوەكان.
وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئەو گرفتانەی كە ڕووبەڕووی ئیدارەی كەركوك بوونەتەوە، لەوانە سەختی ئاوەدانكردنەوەی گوندە ڕووخاوەكان و خانووی نیشتەجێبوون و گەڕانەوەی ئاوارەكان.
ئاشكراشیكرد: شاندی وەزارەتی پلاندانان نەرمیان نواندوە بەرامبەر بە پارێزگای كەركوك بۆ تەرخانكردنی دەرماڵەی زیادە لە ناو بودجەدا بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوەی گوندە وێرانكراوەكان دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە لە ڕادەی وێرانكردنی 138 گوند.
وتیشی: لیژنەیەكی وەزارەتی پلاندانان سەردانی پارێزگاكە دەكات بۆ بینینی ڕاستی بارودۆخی ئەو گوندانەی لە دەستی چەتەكانی داعش ڕزگاركراون.