زیقاڕ بڵاوبوونەوەی خێرای "تای خوێنبەربون " پشتڕاست دەکاتەوە و داوای ھاوکاری بەپەلە دەکات

ناوخۆ
  • 24-04-2022, 20:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA - نصار ئەلحاج
    ئەمرۆ یەک شەممە ،نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە شاری زیقاڕ بڵاوبونەوەی خێرا و مەترسیداری "تای خوێنبەربون "لە شارەکە پشتڕاست کردەوە و هاوکات داوای ھاوکاری دارایی بەپەلە دەکات. 
    دوای ئەوەی سێ حاڵەتی نوێ تۆرکران، ژمارەی حاڵەتەکانی"تای خوێن بەربون " لەو پارێزگایە بەرزبووەوە بۆ 14 حالەت.
    لەو باریەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە "عیماد خەفاجی"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند:"تواناکانی نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری سنوردارە، بۆیە داوا لە بەشی ڤێتێرنەری لە بەغداد و پارێزگاری زیقار دەکەین کە پاڵپشتی ماددیمان بکەن بۆ کڕینی "داڵتامترین" کە هەڵگری سەرەکی ڤایرۆسی تای ئاژەڵەکانە"
    وتیشی: "چاوەڕێی کڕینی ئەو ماددانە دەکەین بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکەمان و کلینیکەکان هەڵمەتێکی پڕژان و داماڵینی هەموو ئاژەڵەکان لە سەرتاسەری پارێزگاکە ئەنجام بدەن"
    ھەروەک وتیشی"بەشەکەمان ساڵانە دوو جار بە خۆڕایی هەڵمەتەکانی پڕژاندن و رشاندن بەڕێوەدەبات
    ھاوکات وتیشی: "تا ئێستا چاوەڕێی بڕیاردەران دەکەین بۆ دابینکردنی تەرخانکردنی دارایی بۆ کڕینی دەڵتامترین بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتەکە"
    روونیشیکردەوە کە : "ژمارەی قوربانیەکان بە خێرایی و زۆر مەترسیدار بڵاودەبێتەوە"
    تایبەت بەو پرسە "دکتۆر سەباح مەهدی،" بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییە گواستراوەکان لە عێراق، پێشتر روونکردنەوەی دابوو لەبارەی نیشانەکانی "تای خوێنبەربون" و چۆنیەتی ڕێگریکردن لە نەخۆشیەکە.
    دکتۆر مەهدی ئاماژەی بە نیشانەکانی نەخۆشیەکە دابوو :"کە نیشانەکانی نەخۆشییەکە، پلەی گەرمی بەرزە لە توشبودا و ئازاری ماسولکەکان و سک ئێشە  و ڕشانەوەو ، دەرکەوتنی خاڵە خوێنبەرەکان لە ژێر پێست دوای پێنج ڕۆژ لە نەخۆشییەکە، بەتایبەتی کە ڕێژەی گشتی توشبوونی نەخۆشییەکە لە یەک بۆ 14 ڕۆژێکە. 
    ئەوەشی خستەڕوو، کە گرنگترین ڕێگاکان بۆ نەهێشتنی نەخۆشییەکە، "پڕژاندنی خانوو بە دەرمانی مێروولە، ستێرلیکردنی ڕۆڵ و چاودێریکردنی کەیسە گوماناوییەکان و بە زووترین کات بە پشکنینی پێشوەختە"
    مەهدی، وتیشی: ئاژەڵەکان هەڵگری نەخۆشییەکەن بەبێ نیشانە و نابێتە هۆی مردن، هەروەها وتیشی:"مێروولەکان هەڵگری سەرەکی نەخۆشییەکەن"