بەغداد - INA
جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: كەعێراق هەموو دەستدرێژییەكی دەرەكی لەلایەن وڵاتانی دراوسێی بۆ سەرخاك و ئاسمانەكەی رەتدەكاتەوە.
ئاشكراشیكرد: هەڵوێستی ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی عێراقیش لەوبارەیەوە زۆر روون و ئاشكرایە و، بەفەرمی پێشێلكردنی سەروەری و بەكارهێنانی خاكەكەمان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی لەلایەن توركیاوە لەناوچە سنورییەكان رەتدەكاتەوە، یاخۆد بۆردومانە موشەكییەكەی ئێران بۆ سەر پارێزگای هەولێر كە لەسەر ئاستی حكومی و سیاسی و جەماوەرەوە بەتوندی سەركۆنەكرا.
لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، تیایدا هاتووە، كە شاخەوان عەبدوڵا لەمیانی كۆبونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و كادیرە پێشكەوتووەكانی وەزارەتەكەی كە لەهۆڵی دەستووری بەئامادەبوونی سەرۆكی فراكسیۆن ولیژنەكانی پەرلەمان و ژمارەیەك لەپەرلەمانتارەكان بەڕێوەچوو، رایگەیاند: عێراق وڵاتێكی خاوەن سەروەری نیشتمانییەو، هیچ پاساوێك نییە بۆ ئەوەی وڵاتانی دراوسێ دەستدرێژی بكەنە سەر خاك و ئاسمانەكەی، بەردەوامی بەزاندنی خاكەكەشی پێشێلكارییەكی روونی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتە، لێكەوتەكانیشی كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی دیپلۆماسی و ئابووری لەگەڵ دراوسێكانی دەبێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد