هاتووچۆ: پلانێكی هاوبەشی تایبەت هەیە بۆ رۆژانی جەژن

ناوخۆ
  • 24-04-2022, 18:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕێوشوێنەكانی خۆی بەبۆنەی نزیكبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند و هاوكات تەئكیدیكردەوە لەسەر بوونی پلانێكی هاوبەشی ئەمنی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد.
    بەڕێوەبەری پەیوەندیەكان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ عەقید یاس خزەیر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ پێش جەژنی ڕەمەزان چەند ڕێوشوێنێكی گرتەبەر، لەوانە فراوانكردنی بوونی ئەندامەكانی لە هەردوو بەری كەرخ و رەسافە لەبەردەم مۆڵ و شوێنی بازاڕكردن.
    وتیشی: چەند ڕێوشوێنێكی تر هەیە بۆ پاركی گشتی و شوێنە تایبەتەكان كە لە جەژندا لەلایەن هاوڵاتیانەوە سەردان دەكرێن، كە لە چوارچێوەی پلانی پێشوەختدا دەبن.
    ئاشكراشیكرد: پلانێكی ئەمنی هاوبەش هەیە بە بەشداری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد و هەموو دەزگا ئەمنییەكان لە جەژنی ڕەمەزاندا.
    پێشتر فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد، فەریق روكن ئەحمەد سەلیم، تەئكیدی لە جێبەجێكردنی پلانێكی تایبەت بۆ پاراستنی بارودۆخی رۆژانی ڕەمەزان و جەژن كردەوە.