د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی نیسانی 2022 پێشوازیکرد لە جومعە عەناد، وەزیری بەرگری.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆنلر لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەوالی عێراقی (INA) نێدراوە راگەیاندووە کەلە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی ئەمنی وڵات و ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکان بۆ بەگژاچوونەوەی شانە نوستووەکانی داعش و سەرۆک بەرهەم جەختی لەگرنگی یەکخستنی ریزەکان و پشتیوانیکردن لە هێزە چەکدارەکان و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان کردەوە لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتیان و فشار خستنە سەر پاشماوەکانی تیرۆریستان و رێگەگرتن لە مەترسی خستنە سەر ئاسایشی وڵات و رووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەو ھەڕەشانەی کە ئامانج لێی تێکدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان عێراقییەکانە.