بەغداد ـ INA
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك ئەمڕۆ یەكششەمە، دەستگیركردنی 7 كەسی بەتۆمەتی دزیكردن راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیستی كەركوك لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دوای دووبارەبوونەوەی دزینی ژمارەیەك لە یەكەی نیشتەجێبون لە ناوەڕاستی شار، فەماندەی پۆلیسی پارێزگای كەركوك عەمید كاوە غەریب عەبدولرەحمان، فەرمانیدا بە جێگركردنی بۆسە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی دزیەكە دەكەن، بۆیە بەشی نەهێشتنی تاوانی رەحیمئاوا لە ئۆپراسیۆنێكدا 7 كەسی بە تۆمەتی دزیكردنەكە لەو ناوچەی دزیەكەی لێكراوە دەستگیركرد.
وتیشی: تۆمەتباراەكان دانیان بە تاوانەكەدا ناوە و وتەیان لێوەرگیراوەو بەپێی مادەی 444 بەندكراون.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد