بەدواداجون - INA
سەرۆکی فیدراسیۆنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەڵمانیا "مارتن وانسلبێن " هۆشداری دا لە ئیفلیج بوونی ئابووری ئەڵمانیا لە ئەگەر قەدەغەی گازی ڕووسیا .
وانسێلبن لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "دویتشلاند فونک " ووتی ئەڵمانیا هیچ پاساوێکی نییە بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت و گاز لەڕوسیاوە، چونکە ئابووری وڵات پەکی دەکەوێت.
ڕونیکردەوە کە قەیرانی ئۆکرانیا کۆت و بەندی زۆری لە دابینکردنی پێداویستیەکان لە جیهان درووستکردوە و بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ بۆ هەموو شتێک نەک تەنها وزە.
راشیگەیاند کە ئەڵمانیا ناتوانێت قەدەغەی نەوت و گازی ڕووسیا بسەپێنێت، چونکە ئابووری ئەو وڵاتە پەکی دەکەوێت.
وانسلیبن ئاماژەی بەوەدا کە سووتەمەنی نەک تەنها بۆ گەرمکردنەوە بەڵکو لە بەرهەمهێناندا بەکاردێت، بەتایبەتی لە پیشەسازی کیمیاییدا ،
ھەروەک راشیگەیاند :" کە ئەگەر پیشەسازی کیمیایی ئەڵمانیا بەرهەمهێنان بوەستێنێت، ئەوا چەرخەکانی پیشەسازی لە ئەوروپا لە درێژخایەندا دەوەستێت و قەدەغەی گاز دەبێتە کارەساتێکی گەورە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد