بەغداد - INA
دەستەی چاودێری خاوەن پێداویستی تایبەت لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: 7 حاڵەت لە پشكنینی پزیكی ساڵانە دەبەخشرێن.
سەرۆكی دەستەكە ئەحمەد هادی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەستەكەیان حەوت حاڵەتی كەسانی كەمئەندام و پێداویستی تایبەتی دەردەكات لە پشكنیی ساڵانە ئەوەش دوای ئەوەی تەنها یەك جار پشكنینیان بۆ دەكرێت، لەوانە (نەخۆشی داون، تێكچونێكی توندی دەروونی، بڕین لە بەشی سەرەوە، بڕینەوەی بەشی خوارەوە، كوێری، ئیفلجی پەلەكان و پیری لەگەڵ نەخۆشییەكانی تر).
وتیشی: ئەمە دوای ئەوە هات كە وەزارەتی تەندروستی ڕەزامەندی دەربڕی كە پێشتر دەستەكە بەپێی نوسراوێكی فەرمی داوایكرد.
سەرۆكی دەستەكە لق و فەرمانگەكانی دەستەكەی لە بەغداد و بەشەكانی لە پارێزگاكان راسپارد كە پابەندبن بە ڕێنماییە نوێكان و ئاسانكردنی ڕێكارەكان و ببێتە چوارچێوەیەكی گونجاوی كاركردن.