بەغداد/ INA
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیکرد لە وەفدێکی ھونەرمەندانی عێراقی بەسەرۆکایەتی "جەبار جودی " نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی عێراق و ژمارەیەک لەھونەرمەندان .
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی (INA )ناردوە تیایدا ھاتوە :"کە سەرۆک وەزیران ، لەدیدارەکەدا، گوێی لە داواکانی هونەرمەندانی ئامادەبوو گرت ،سەبارەت بە واقیعی بزاڤی هونەری و دراماتیکی لەعیراق و بەرەوپێشچوونی هەلومەرج و کاریگەری و تەحەداکانی بەردەم ئاوات و گەشەپێدانی هونەری عێراقی.
ھاوکات ھەر لەو دانیشتنەدا ، باس لەڕەوش و بارودۆخی هونەرمەندانی عێراق و گرنگترین داواکارییەکانیان کرا و سەرۆک وەزیران بەڵێنیدا بەدواداچوون بۆ پێداویستی و پێشنیازەکانیان بکەن ، بەئامانجی بەشداریکردن لەدابینکردنی ژینگەی گەشەپێدانی هونەری و کارکردن بۆ گەیاندنی پەیامی بەرزی خۆی .
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد