بەغداد/ INA
ئەمرۆ یهكشەممە، عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ، تەئکیدیکردەوە کە ئاستەنگە سیاسیەکانی پێشو تەنیا بەدانیشتن لە سەر مێزی دیالۆگ چارەسەر دەکران.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی رەوتی حیکمە لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە تیایدا ھاتوە :-کە ئەمرۆ سەید حەکیم پێشوازیکرد لە "جێنین بلاسخارت" نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەو دیدارەدا باس لە پەرەسەندنە سیاسیەکان لە عێراق و ئاستەنگەکانی بەدەرەم پرۆسەی سیاسی لە ووڵات کرا".
هاوکات دیدارەکە تاکیدی لە ڕێککەوتن لەسەر پێکھێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ کردەوە کە بتوانێت ئاواتەکانی گەلی عێراق جێبەجێ بکات".
ھەر لە بەیاننامەکەدا ھاتوە کە حەکیم ئاماژەی بە:"چارەسەرە وەک تاکە زەرورەتێک بە قازانجی عێراق و باڵادەستی بەرژەوەندییە گشتییەکان بەسەر بەرژەوەندییە تایبەتیەکان کردەوە ".
سەید حەکیم روونیشیکردەوە کە پێشوو ئاستەنگە سیاسیەکان تەنیا بەدانیشتن لە سەر مێزی دیالۆگ چارەسەر دەکران.