به‌غداـ INA
بانكی ره‌شید ئه‌مڕۆ گه‌رێكی نوێی پێدانی پێشینه به‌فه‌رمانبه‌رانی ده‌وه‌ڵه‌ت راگه‌یاند.
بانكی ره‌شید له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه راده‌گه‌ینێت" بانكی ره‌شید ده‌ستی به‌پێدانی گه‌رێكی نوێی پێشینه به‌فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له‌شێوه‌ی گرێبه‌ست و كارمه‌ندانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری كرووه كه‌بڕی پێشینه‌كه بۆ فه‌رمانبه‌رانی دامه‌زراوه (10) ملیون دینار ده‌بێت وبۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستیش (5) ملیون دینار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بانكی ره‌شید داوای له‌هه‌موو ئه‌و سوودمه‌ندانه‌ی كرد كه نامه‌ی تایبه‌ت به‌گۆژمه‌ی پێشینه پێده‌گات سه‌ردانی بانك یان په‌نچه‌ره‌كانی ئه‌لیكترۆنی وه‌رگرتنی پاره بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پیشینه‌كان. ئاماژه به‌وه‌شی دا كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كارتی نهخیلیان هه‌یه پێش كێش كردن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و پێویست به‌كه‌سی تر ناكات.هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد