بەغداد –INA
حەمید نەعیم غەزی سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە، لەگەڵ براشانت بیسای باڵیۆزی هیندستان لەبەغداد، میكانیزمی ئاسانكاریی ئەركەكانی دامەزراندن لەپرۆژەكانی عێراقدا تاوتوێكرد.
سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: حەمید نەعیم خەزی سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیكرد لە براشانت بیسای باڵیۆزی هیندستان لەبەغداد و پێكەوە گفتووگۆیانكرد لەبارەی میكانیزمی ئاسانكردنی ئەركەكانی كرێكارانی هیندی كە لە پڕۆژە جۆراوجۆرەكاندا كار دەكەن لە عێراق، لە پێدانی تایبەتمەندی هاتنەژورەوەو نوێكردنەوەی نیشتەجێبوونیان.
هەورەك لە كۆبوونەوەكدا ئاڵوگۆڕی ئەزموون و كەلتووری نێوان عێراق و هیندستان تاوتوێكرا، بەناردنی تواناكانی عێراق بۆ هیندستان، بۆ بەشداریكردن لە خولی ڕاهێنان بۆ پەرەپێدانی تواناكان لە بوارەكانی بەڕێوەبردنی ئەلیكترۆنی و پرۆژەی لاوان.
هەورەها سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی پەیوەندییە دووقۆڵییە نزیكەكانی نێوان هەردوو حكومەت و گەلانی هەردوو وڵاتی كرد و جەختیشیكردەوە: حكومەتی عێراق لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی بوارەكانی ئابووری و بازرگانیدایە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد