ڕافیدەین ڕاگرتنی پێدانی پێشینە و قەرزی رەتكردەوە

ئابوری
  • 24-04-2022, 16:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ڕافیدەین ڕەتی كردەوە كە پێشینەكان و قەرزەكان بوەستێنرێت، هاوكات جەختیشی كردەوە كە بەردەوام دەبێت لە پێدانی قەرزەكان.
    نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین لە راگەیاندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی وەریگرتووە دەڵێت: پێدانی پێشینە و قەرز بە فەرمانبەران وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان بەردەوامە وتیشی: "بەهیچ شێوەیەك راست نییەپێشینەكان و قەرزەكان بووستێنرێت".