بەغدا - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە بڕیاری دا بە یارمەتی پزیشكی و دەروونی بۆ ئەو ئەفسەرە ئەمنییە كەهەوڵی خۆكوشتنی دابوو لە پارێزگای بابل.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیاندراوێكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت وتیدا هاتووە: "ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لەو ئەفسەرە ئەمنیە كە ویستی لەپێش بینای شارەوانی شاروچكەی جەبلەب سەر بە پارێزگای بابل كۆتای بەژیانی خۆی بێنێت.
"كازمی گۆێبیستی ئەو هۆكارانەی گرت كە بووە هۆی ئەوەی ئەو ئەفسەرە هەوڵی خۆكوشتن بدات"، وتیشی: "ئەو "ئاراستەكراوە كە یارمەتی پزیشكی و دەروونی پێویستی بۆ دابین بكات".