سێ تیرۆریستی داعش لە نەینەوا دەستگیركران دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە چەك و تەقەمەنی دەگواستەوە

ئەمنی
  • 11-03-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیر كردووە و دەستیشیان گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا كە چەك و تەقەمەنی دەگواستەوە پێش ئەوەی لە بەری باكوری خۆرئاواوە بچێتە ناو شاری موسڵەوە. عەلا بەیاتی وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی بەدەستیان گەیشتووە سەبارەت بە هەوڵی دەزەكردنی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كە چەك و تەقەمەنی دەگوازێتەوە لە گوندی حەلیلەوە بۆ ناو شاری موسڵ لەرێی دەروازەی شام لە باكوری خۆرئاوای ئەو شارە، وتیشی هێزە ئەمنیەكانی سەر بە هەواڵگری نەینەوا گەمارۆی گوندەكەیاندا و سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیركرد و دەستیشان گرت بەسەر بارهەڵگرەكەدا گرت. راشیگەیاند ئەو هێزە دەستیگرتوە بەسەر موشەكی كاوتێوشا و بۆمبی دەستی و چەكی سوك و چەكی بێ دەنگی پێشكەوتودا و تۆمەتبارانیش رادەستی دادگا كران.