واشنتۆن - INA - زەینە ئیبراهیم
عەلی عەللاوی وەزیری دارایی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرایکرد کە کۆبوونەوەکان لەگەڵ سندوق و بانكی نێودەوڵەتی و لەبەغدا و لەم نزیگانە دەبەسترێت و هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کەبارودۆخی دارایی زۆر باشە.
وەزیری دارایی لە لێدوانێكی تایبەت بە كەناڵی عێراقییە ئەخبارییەی و ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا وتی کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ سندوق و بانكی نێودەوڵەتی و چەندین دامەزراوەی سەرەكی تر لە واشنتن سەركەوتوو بوو.
وتیشی: "ئێمە گەیشتووینەتە چەند رێککەوتنێک، کە گرنگترینیان پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازییە، بەتایبەتی پەڕەی سپی".
وتیشی: "لە بەغدا کۆبونەوەیەکی نزیک هەیە کە لە دوای جەژنی ڕەمەزانەوە دەبێت بە شێوەیەکی تەکنیکی پشتیوانی لێبکرێت و ڕاوێژکاریش هەبێت، بۆ بەهێزکردنی تواناکانی حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچێت و پرۆژەی چاکسازی بەردەوام بێت".
وتیشی ئەو پشتیوانییە لەدەرەوەی چەمکی چاکسازییە بۆ کەرتی گشتی و دەمانەوێت پشتیوانی حکومەت کەمبکەینەوە بەتایبەتی بۆ ئەو کەرتانەی کە دەتوانن بەبێ پشتیوانی حکومەت چاک ببنەوە بەڵام ئەمە دەبێتە یەک دانە .
هەروەها عەللاوی وتیشی " ئێمە ڕێککەوتنێکی ستراتیژیمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە بەتایبەتی لایەنی ئابووری کە ئێستا دەمانەوێت ئەنجامی بدەین"