بەغدا -INA - ویسام مولا
فواد حوسێن وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند كە گفتوگۆكانی نێوان لایەنی سعودی و ئێرانییەكان كە بەغدای پایتەخت میوانداریانی كرد ئەرێنی بووە.
فواد حوسێن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: "پێنجەمین خولی گفتوگۆكانی نێوان سعودیە و ئێران لە بەغدا لە كەشێكی ئەرێنی كۆتایی هات"
"بەغدای پایتەخت دوای كۆتایی پێنجەمی خولی گفتوگۆی نێوان ڕیاز و تاران میوانداری خولێكی نوێی گفتوگۆكان دەكات".
پێشتر فواد حوسێن وەزیری دەرەوە وتی حكومەتی عێراقی جدی دەكات بۆ باشكردنی پەیوەندیەكانی نیوان ئێران و سعودیا هەروەها هەوڵی دەرفەتێكی گونجاو بۆ لێكتێگەیشتنی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دروست بكات.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد