بەغدا - INA
حەسەن عەزاری سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند پڕۆژە یاسای تاوانباركردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیكردن لەگەڵ ئیسرائیل لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا پێشكەش دەكرێت
عەزاری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ لە بینای پەرلەمان كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو وتی: " فراكسیۆنی سەدر لەگەڵ فراكسیۆنی هاوپەیمانەكان بڕیاری داوە كە پێشنیارێك پێشكەش بكەن بۆ یاسایەك بۆ تاوانباركردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ كیانی زایۆنی.
وتیشی: "ئەم پێشنیارە ئاسایی كردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل یان دامەزراندنی هەر جۆرە پەیوەندیەك تاوانبار دەكات".