بەغداد /INA نصار الحاج
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مهزههر محهمهد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە سیاسەتی نەختینەی بانکی ناوەندی عێڕاقی ئاشکراکرد لەهەمان کاتیشدا ناوەڕۆکی دوو تەوەری گرنگی ئەم سیاسەتە داراییەی ڕوونکردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان و سەرباری ئەوەش تیشکی خستە سەر بارستایی یەدەگی بیانی بانکی ناوەندی و قەرزی ناوخۆیی.
هەروەها ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کەسیاسەتی بانکی ناوەندی عێڕاقی ڕۆڵی مەزنی خۆی بەبەردەوامی دەگێڕێت لە پتەوکردنی ئابووری پاڵپشتکردنی بە نەختینەو بەڕێوەبردنی داهاتە نەختینەییەکان ئەویش لە ڕوانگەی بەرەوڕووبوونەوەی دووقەیرانی کەمەرشکێن کە بەرۆکی ئابووری عێڕاقیان گرت
لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤- ٢٠٢١لێرەدا بانکی ناوەندی هەستا چارەسەرکردنی دیاردەکانی داڕمان و ناکارایی ترسناک لەئابووری وڵاتدا .
هەروەها وتیشی کە دووکۆڵەکەی ئەم سیاسەتە نەختینەییە لەم دوو شتە پێکهاتوون یەکەمیان ساناکردنی دڵنیایی ڕۆکردنی دراوی پێویست بۆجمەدان بەبازاڕەکان لەلایەن بانکی ناوەندیەوە.
دووەمیشیان پەیڕەوکردنی سیاسەتی ئاسانکردنی چەندێتی بۆ بەهێزکردنی ئابووری هەمەکی
بەگشتی ئەویش بەدنەدان بەبازاڕی مامناوەندی لەچێوەیەکی نەخشەبۆکێشراو
و سەرکەوتوو کەبووە هۆی ڕزگارکردنی ئابووری وڵات لە سەختترین دۆخدا ، بێ گومان ئەمەش بووە پشتگیریەکی بێ وێنە بۆ ئابووری وڵات و دەربازبوون لەتەنگژەی دارایی.
بەهەمان شێوە ساڵح وتی کەقەیرانی یەکەم کە وڵاتی داگرت لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٧ بوو کە قەیرانێکی دووفاقی زۆر مەترسیدار بوو چونکە قەیرانێکی دارایی و ئەمنیش بوو کەدرەنجام بووەهۆی داڕمانی بازاڕی وزە و وشکبوونی داهاتی نەوت و شپرزەبوونی دۆخی دراو ونەختینە لەم ساڵانەدا .
هاوکات لەگەڵ ئەم دۆخە داراییەش دۆخە ئەمنیەکەش وێران بوو بەهاتنی داعش کەلەم دۆخەشدا بانکی ناوەندی ڕۆڵی خۆی بینی و هەستا بە پاڵپشتکردنی سەرکەوتنەکانمان بەسەر داعشدا.
هەروەها قەیرانە دووانەییەکەی ساڵانی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١ بووەهۆی داڕمانێکی ترسناک لەداهاتی نەوت وکە دارایی عێڕاقی تووشی شۆک کرد لەجەنجاڵی ململانێی نرخەکان نەوت لەبازاڕە جیهانیەکاندا ، جگەلەوەش اوبک پڵەس ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ وڵاتمان کەم کردەوە و خواستی بازاڕەجیهانیەکانیش دووچاری پەرتەوازەیی بوون
، سەرباری هەموو ئەم کێشانەش داخرانی ئابووری بەهۆی سەرهەڵدانی کۆڕۆنا بووەهۆی وشکبوون وچککردنی داهاتی کشتوکاڵی و وشکەساڵی وکشانەوەی بەرهەمی ناوخۆیی وبەڕێژەی ١١٪ نێگەتیف وفاشبوون و بڵاوبوونەوەی هەژاری و نەداری بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو .
لەهەمان کاتداوتی لەژێر سایەی ئەم بارودۆخە سەخت ودژوارەدا
باکی ناوەندی ستراتیژیەتێکی پەیڕەوکرد بۆبونیادنانی بنەماگەلێک بۆ زەبەلاحکردنی قەبارەی نەختینەیی ئابووری نیشتیمانی ئەویش بە دەسپێشخەری بانکی ناوەندی بۆ چالاککردنی کەرتی ڕاستەقینە لەگوزەرگەی بەخشینی قەرزی
ئاسان کە توخمی بەخشینی تیادا
گەورەبێت و هەروەها کاراکردنی پڕۆسەکانی دارایی و ئابووریەکانی حکومەت لەڕێگای داشکاندنی حەواڵەکانی خەزێنەی حکومەت کەگەیشتە نزیکەی ٦٧٪ ی تێکڕای قەرزەکانی وەزارەتی دارایی و قەرزەگشتیەکانی ناوخۆ کەبانکی ناوەندی خستیە سەرشانی خۆی کەدەگاتە هەفتاودوو ملیۆن دۆلار.
هەروەها ساڵح ئاماژەی بەوەدا کەبانکی ناوەندی عێڕاقی لایەنێکی سەربەخۆیەو بەپێی یاسای کارپێکراوی ژمارە ٥٩ی ساڵی٢٠٠٤ی هەموارکراو کاردەکات و یەدەگیشی گەیشتووەتە زیاتر لە هەفتا ملیاردۆلار کەیەدەگێکە سێ کەڕەت زیاترە لە قەرزە حکومیە دەرەکیەکان کەپێویستە لەساڵانی ٢٠٢٢-٢٠٢٨بدرێنەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە