بەغدا -INA-ویسام مولا
حەسەن عەزاری سەرۆکی فراكسیۆنی سەدر ئەمڕۆ یەکشەممە داوای ڕوونکردنەوەی ئەو ڕاستییەی کرد کە ڕێککەوتن لەسەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عێراق هەیە.
عەزاری لەوتارێکیدا کە فواد حوسێن وەزیری دەرەوە و ستافی باڵای وەزارەتەکە میواندارییان کردووە وپەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێدا ئامادەییە وتی: "ئەو بانگێشتە بۆ پرسین و پرسیارکردن لە هێرشە دووبارەکانی سەر خاک وئاسمانی عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە هات کە ئاسایشی عێراق و خەڵکەکەی دەخاتە مەترسیەوە.
لەبارەی ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەتی عێراق بە ئاراستەی پێشێلکارییەکانی تورکیا و ئێران دەکرێت پرسیار هەیە، ئایا دۆسیەیەکی فەرمی خراوەتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش، ئایا لەبەردەم کۆمکاری عەرەبیدا ڕێوشوێنی دیپلۆماسی هەیە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو پێشێلکاریانە، وتیشی تاچەند ڕاستە لەگەڵ لایەنی تورکیا و حکومەتی عێراق لەسەر بوونی سەربازی لەناوخۆی عێراقدا ڕێکەوتنێک هەیە.