هاوپه‌یمانى له‌ پێناو خه‌ڵكدا داواكاریه‌ك پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان ده‌كات

سیاسی
  • 24-04-2022, 12:00
  • +A -A

    بەغدا -INA-ویسام مولا
    هاوپه‌یمانى له‌ پێناو خه‌ڵك ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،رایگه‌یاند داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنێكى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و هه‌ره‌شه‌ش له‌ په‌رله‌مانتاره‌ ئاماده‌نه‌بووه‌كان ده‌كات.
    عه‌لا ریكابى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانه‌تێكه‌ له‌ میان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:"ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانێتى له‌ پێناو خه‌ڵك سورن له‌ سه‌ر ئاماده‌بونیان له‌سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پابه‌ندن به‌ رێنماییه‌ ده‌ستوریه‌كان".
    رونیكرده‌وه‌ "به‌هۆى ئه‌و چه‌قبه‌ستنى سیاسیه‌ى ئێستا و رێزنه‌گرتن له‌ ده‌ستور و بریاره‌كانى دادگاى فیدراڵى هاوپه‌یمانه‌تێكه‌مان ده‌ستپێشخه‌ریه‌كى پێشكه‌ش كردووه‌ كه‌ كۆكردنه‌وه‌ى واژوو له‌ خۆده‌گرێت بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنێك له‌ رۆژى شه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ حه‌وتى ئایار بۆ هه‌لچبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و ده‌رچون به‌ چاره‌سه‌رێكى سیاسى و ته‌واوكردنى سه‌رجه‌م لیژنه‌كان و په‌سه‌ندكردنى یاساى بودجه‌ "،داواى له‌سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كرد كه‌ ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه‌ بن".
    وتیشى"په‌رله‌مانتاران سوێندیان خواردووه‌ كه‌ پابه‌ند بن به‌ ده‌ستوره‌وه‌ ،و هاوپه‌یمانى له‌ پێناو خه‌ڵك داوایایه‌كى یاسایى دژى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان په‌ك ده‌خه‌ن"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئه‌گه‌ر هاتوو دانیشتنه‌كه‌ شكستى هێنا ئه‌وا ئێمه‌ رێگاى یاسایى و ده‌ستورى ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و بانگهێشتكردن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خته‌".