بەغداد INA- ویسام مولا
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ یەکشەممە تەئکیدیکردەوە کە میوانداریکردنی وەزیری دەرەوە پەیوەندی بەپێشێلکاریی دووبارەی وڵاتانی دراوسێوە هەیە و هاوکات ئەوەشی دووپاتکردەوە کەعێراقییەکان پێشێلکارییە یه‌ك به‌دواى یه‌كه‌كانى وڵاتانی دراوسێ ڕەتدەکەنەوە.
زاملى له وته‌یه‌كیدا له میان میوانداریكردنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و كادرى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌ت كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:"ئه‌م میوانداریه له سه‌ر داواى لیژنه‌ى پهیوهندیكانى ده‌ره‌وه هاتووه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ته‌واو بوون و ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كرد دواى هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایى و یاسایى "،زاملى خوازیارى ئه‌وه‌یه كه له رۆژانى داهاتوودا سه‌رجه‌م لیژنه‌كان ته‌واو بكرێن و ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"سه‌رۆكى فراكسیونى سه‌درى 50 واژۆى په‌رله‌مانتارانى كۆكرده‌وه بۆ میوانداریكردنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسى پێشێلكارییه‌كانى توركیا و ئێران"،باسى له‌وه‌كرد"سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان پێشێلكاریه یه‌ك به‌دواى یه‌كه‌كانى وڵاتانى دراوسێ ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
له درێژه‌ى قسه‌كانى دا وتى"میوانداریه‌كه ته‌نها بۆ تاوتوێكردنى پێشێلكاریه‌كانى توركیا و ئێرانه كه دیارى كراوه به‌بێ كردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى تر".