وەزارەتی کشتوکاڵ هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی ماسی لەبازاڕەكاندا ئاشكرا دەكات

ناوخۆ
  • 24-04-2022, 11:08
  • +A -A

    بەغدا - INA - هندرین مەکی 

    وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمڕۆ  یەکشەممە ڕایگەیاند کە هیچ کەم و کوڕییەکی ماسی نییەوە هاوکات هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخ لەبازاڕەکاندا و لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئاشكراكرد  .
    حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ڕاگەیاند: "سێ مانگ پێش ئێستا وەزارەت هەڵمەتێکی بڵاوكردنەوەی ملیۆنەها پەنچە ماسی لە نێو ئاودا بە خۆڕایی دەستپێکرد، بە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی ماسی تا بگاتە ٢٠٠%دا.
    وتیشی: "نرخی ماسیەکان بەهۆی زیادبوونی بازاڕەوەن لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ دوو ئەوەندە کشانەوە سەرەڕای ئەوەی بەشێوەیەكی باش له‌ بەردەستدان،بەڵام لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز خواست لەسەر ماسی زۆرە.
    وتیشی: "ئێستا میکانیزمی بەڕێوەبردنی رێكخراوەكانی هاوکاری و عەلوەی فرۆشتنی سەوزە بەستراوە بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و ئەمانەی بەغداوە کە پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ لێی بەرپرس بوو".