وەزارەتی پەروەردە ڕەتیدەکاتەوە کە ڕێککەوتنێک لەئارادا هەبێت بۆ چاپکردنی پەرتوکی قوتابخانەکان لەدەرەوەی وڵات

ناوخۆ
  • 24-04-2022, 09:25
  • +A -A

    بەغداد /INA

    وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ یەکشه‌ممە ڕەتیکردەوەکە ڕێککەوتنێک لەئارادا هەبێت بۆ چاپکردنی پەرتوکی قوتابخانەکان لەدەرەوەی عێڕاق لەماوەی دووساڵی داهاتوودا.
    لەبەیاننامەیەکى وه‌زاره‌تى ناوبراو کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی "لەمیانەی ڕاپۆرتێکی کەناڵێکدا هاتووە کەگوایا وەزارەت لەدەرەوەی عێڕاق بەنیازە پەرتووکی قوتابخانەکان لەچاپ بدات ، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە کردکەئەم هەواڵە دوورە لەهەموو ڕاستیەکەوە .
    بەیاننامەی وەزارەت جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەگوێرەی ڕانماییە یاساییەکانی ئەم بوارە کاردەکات ولە ساڵی (٢٠٢٠) تاکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکی لەم بوارەدا نەکردووە ئەویش لەبەر ڕانەستاندنی  بودجە لەوکاتەدا ، سەبارەت بەساڵی (٢٠٢١) یش وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لەئەنجومەنی وەزیرانەوە پێگەیشتووە کە پێویستە پەرتوکی قوتابخانەکان لە کەرتی حکومی و تایبەتدا لەناوخۆی عێڕاق لەچاپ بدرێت ئەویش لەپێناو پێشخستنی کەرتی نیشتیمانی .
    هەروەها وەزارەت داوای لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کە خۆیان لە هەواڵی بێ سەروبەر بەدوور بگرن .