فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان سۆمه‌ر: ره‌وشی قه‌زای شه‌تره‌ كۆنترۆڵكراوه‌

ئەمنی
  • 24-04-2022, 01:33
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA

    فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سۆمه‌ر فه‌ریق رۆكن سه‌عد حه‌ربییه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌وڵه‌كانی فیتنه‌گه‌ر له‌قه‌زای شه‌تره‌ له‌پارێزگای زیقاڕ پۆچه‌ڵكردۆته‌وه‌.

     فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سۆمه‌ر له‌ به‌رنامه‌ی ( واجب الصراحة) له‌سه‌ر ریكلانی كه‌ناڵی عێراقیه‌ به‌شداربوو وئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچوونی بۆ وته‌كانی كرد كه‌راگه‌یاند‌" هێزه‌ ئه‌منییه‌كان فیتنه‌گه‌ری له‌قه‌زای شه‌تره‌ له‌ناوبردووه‌ و له‌ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێت."

     هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند" كێشه‌ عه‌شائیره‌كان خه‌ریكه‌ باری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گران ده‌كات و ته‌كیدیكرده‌وه‌ هه‌ندێك كه‌س عه‌گال له‌سه‌ر ده‌نێن له‌پێناوی رزق وئه‌نجامدانی كاری بێزاركه‌ر.

     ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ چه‌كی ناوه‌ندی له‌عه‌شائیره‌كان زیقاڕ ستاندووه‌ به‌ڵام هێشتا چه‌كی گران له‌لایه‌ن عه‌شائیر و غه‌یری عه‌شائیره‌كان ماوه‌‌، وتی" ئێمه‌ له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌ ده‌ناڵین كه‌ پروپاگنده‌ی شێخایه‌تی ده‌كه‌ن وهه‌ندێك له‌كێشه‌ عه‌شائیریه‌كان له‌ئه‌نجامی لایكێكی فێس بووك سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.