زاملی سبەی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیری دەرەوە ئەنجام دەدات دەربارەی دەستدرێژیەکانی تورکیاو ئێران

سیاسی
  • 23-04-2022, 21:20
  • +A -A

    بەغداد / INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
    حاکم زاملی سبەینێ یەکشەممە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فواد حسین وەزیری دەرەوە ئەنجام دەدات بۆ باسکردنی دەستدرێژیەکانی تورکیاو ئێران .
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی
    کۆپیەکی لێ دەستکەوتووە ڕایگەیاند :"کەکۆبونەوەیەکی تاووتوێکردنی فراوان بەسەرۆکایەتی جێگری یەکەمی 
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملی بەڕێوەدەچێت لەگەڵ هەریەک لەوەزیری دەرەوەفواد حسین ونزار الخیراللە بریکاری وەزارەتی دەرەوە ئەویش لەسەر داواکاری
    سەرۆکی فراکسیۆنی سەدری کە پەنجا واژۆی بۆکۆکراوەتەوە دەربارەی دەستدرێژیەکانی تورکیاو ئێران لەسەر خاکی عێڕاق.
    بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوە کەکۆبوونەوەکە سبەی یەکشەممە کاتژمێر یازدەی سەرلەبەیانی لە هۆڵی دەستووری لەئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام دەدرێت