بەغداد / INA وسام الملا
وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو فەرمانبەرانە لە بەرزبوونەوەدایەکەزانیاریەکانیان
نەخراوەتە ناو پڕۆژەی نمرەی فەرمانبەرانەوە کەتاهەنووکە ژمارەیان گەیشتووەتە سێ ملیۆن فەرمانبەر، وەزارەتجەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەمانگی تەموزەوە ئەم پڕۆژەیە دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە .
وتەبێژی وەزارەت عبدالزهرە الهنداوی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی(INA) ڕایگەیاند کەپڕۆژەی نمرەی فەرمانبەران کێشەی دوو مووچەیی و بندیوارەکان چارەسەردەکات و وەزارەت بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردن ئەم پڕۆژەیە و تاکوئێستا سێ ملیۆن و ٨٦هەزار فەرمانبەرمان خستۆتە سەر سەکۆنمرەییەکە.
هەروەها الهنداوی جەختی لەسەرئەوە کردەوە کەتاکو مانگی تەموز ئەم کارە بەردەوام دەبێت
ولەومانگەوە ئیتر سیستەمەکە کارادەکرێت و ئەوانەش کەزانیاریان نیە مووچەکانیان ڕادەگیرێت.
الهنداوی وتی کەکارتی نیشتیمانی کە تەواو بکرێت ئەوا دەرفەتی زووتر بۆ تواوکردنی پڕۆژەکە دەڕەخسێنێت.
پێشووتر هنداوی ڕایگەیاندبوو کە ئەم پڕۆژەیە زۆر لەکێشەکانی بونیادی فەرمانبەری چارەسەر دەکات لەوانە بەرچاوڕوونیەک دەخاتە بەردەم حکومەت تاکو
بتوانێت ستراتیژیەتی داهاتووبۆوڵات دابڕێژێت و ڕادەی داهات و بڕی خەرجیەکان دیاری بکات وشارەزای وردەاریەکان ببێت لەسەرئاستی
دام و دەزگاکای دەوڵەت.