بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە "مستەفا غالب " پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق وتی:" سندوقی "تەمکین" دیدێکی قووڵی هەیە بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگە و بەشێک لەو بینینەش بۆ بە ساڵاچووان دەبێت
'نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە ڕایگەیاند"
ئەمڕۆ بەئامادە بونی پارێزگاری بانکی ناوەندی "مستەفا غالب "بینای نوێی دار ئەلڕەشاد " بۆ بەساڵاچووان کە لەلایەن سندوقی دەستپێشخەری کۆمەڵگەی "تەمکین" کرایەوە کە لەلایەن بانکی ناوەندی و کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، "
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەشی ئەندازیاریی سندوقی "تەمکین " "دار الڕەشادی" ئاوەدان کردەوە و ھەروەک باڵەخانەیەکی نوێی 100 کەسیشی زیادکرد ھاوتا لەگەڵ پرۆژەکە، بۆ ئەوەی توانای خانووەکە زیاتر لە 200 کەس جێبکاتەوە.
پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کاتی کردنەوەکەدا وتی: "سندوقی"تەمکین" دیدێکی قووڵی هەیە بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگا و بەشێک لەو بینینەش بۆ کەسانی بەتەمەنە بۆ باشترکردنی چۆنیەتی ژیانیان و پێدانی ژینگەی تەواو بۆ چالاکی و ژیانی کۆمەڵایەتییان"
ھەروەک وتیشی"ئێمە لە سندوقی "تەمکین" ناتوانین ئەو بەسەلاچوە بەرێزانە لە بیر بکەین کە تواناکانیان پێشکەشی عێراق کردووە ، بەو هەوڵانەی کە لەماوەی ڕابردوودا لە دروستکردنی دامەزراوەکانی وەک پەروەردە و تەندروستی و ئەوانی تر پێشکەشیان کردوە.
ھاوکات وتیشی: "سیستمی بانکی لە پشت پرۆسەی داراییەوەیە ،بە بەخشین لەلایەن سندوقی دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگاوە ئەنجام دەدرێت و ئێمەش بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی کۆمەڵگا و دەستپێشخەرییە بەرهەمدارەکان" بەتایبەت پرۆژەی لەو جۆرە کە خانووەکە زیاتر لە 200 کەس شوێنی دەبێت"