بەغداد / INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوای ئەنبارئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد کە دوازدەهەزار جەنگاوەر بەشداری لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی هێزی پۆڵاییندا کردووە ، جەختیشی لەوەکردەوە کە سنوورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا تۆکمەن .
قاسم موسڵیح فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد لە ڕۆژئاوای ئەنبار بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی(INA) ڕاگەیاند کەئۆپەراسیۆنی هێزی پۆڵایین لەقۆناغی دووەمدا بەمەبەستی
پاکسازیکردنی ناوچەکەیە لە گرووپە تەکفیریەکان کە دوازدەهەزار جەنگاوەری حەشد بەشداری تیادا دەکەن وبۆئم مەبەستەش بەباشترین شێوە ڕاهێنانیان پێکراوە ،وتیشی هێزەکانمان بەرەو ئاماجە دیاریکراوەکان پێشرەویان کردووە و پاکسازیان لە ناوجەکە دەست پێکردووە دژ بەو شانە نووستوانە کە خوازیارن کاری تیرۆریستانە ئەنجام بدەن لەم هەڵمەتەدا توانیومانە سێ تیرۆریست بکوژین، هەروەها وتی کەسنوورەکانمان تۆکمەکردووەو تا هەنووکە هیچ دزەکردنێکی ئەمنی لەسنوورەکەدا ڕووی نەداوە .
لەهەمان کاتدا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێشتر جەختی لەوە کردەوە کەئۆپەراسیۆنی
هێزی پۆڵایین بەبەشداری
فەرماندەیی ئەنبار وجەزیرەو
کەربەلاوهێزەکای پاسەوانانی سوور حەشدی شەعبی لە ئەنبارو ناوەندی فورات دەستی پێکرد .
لەوکاتە کە هێزی تایبەت ودژەتیرۆر وتیپی بەرپەرچدانەوەی خێرا ئۆپەراسیۆنی جۆریان ئەنجامدا
بە فڕۆکە هێزەکان گەیشتنە ئو ناوچانە کەدەکەوێتە ناوجەرگەی بیابانەکان،
لەبەیاننامەیەکیشدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەئەم ئۆپەراسیۆنە
لەلایە هێزی ئاسمانیەوە پاڵپشت کراوەپاش بەدەستهێنانی زانیاری
پێویست و زۆر ورد دەربارەی
لەلایەن ئاژاسی هەواڵگریەوە
،
لەم ئۆپەراسیۆنەدا لیوای یەکەم لەهێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا
ولەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەرسیۆنەکانی دیالە هەڵمەتێکی پشکنینیان ئەنجامدالەگەڵ هێزەهاوبەشەکان وپۆلیسی فیدڕاڵی لەناوچەکانی سامەڕا و ڕوونیشی کردەوەکە تیپی نۆی زریپۆش هەڵمەتی پشکنین ئەنجام دەدات لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی العیس کەدەکەوێتە
ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سڵاح الدین
هێزەکانی دیکەش لە هێزی تایبەت ئۆپەراسیۆنی فراوان لەباشووری کرکوک ئەنجام دەدەن