بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە ، وەزیری تەندروستی "هانی ئەلعەقابی " ڕایگەیاند کەبڕیارە جێبەجێکردنی یاسای بیمەی تەندروستی لەمانگی ئابی داهاتوودا دەست پێبکات ، بەڵام پشت دەبەستێت بەرەزامەندی بودجەوە ، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کەجێبەجێکردنی لەسێ پارێزگاکەدا دوای دەرچوونی یاسای بودجە دەست پێدەکات،
"ئەلعەقابی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: "دەستەی کارگێڕی بیمەی تەندروستی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق پێکهێنراوە و کادرەکانمان ناساندووە کە کاریان لەسەر خولەکانی دەرەوە و ناوەوەی وڵات کردوە و ئەزموونیان لەو باریەوە هەیە"
ھەروەک راشیگەیاند کە : "بەپێی یاسا دەبێت لە مانگی ئابی داهاتووەوە داواکارییەکە دەستپێبکات، بەڵام بە بودجەی گشتیەوە بەستراوەتەوە و ئەگەر پەسەند نەکرێت ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت"
وتیشی: "دەرچوونی یاسای بودجە ڕێگە خۆش دەکات بۆ جێبەجێکردنی بیمەی تەندروستی لە 3 پارێزگا وەک قۆناغی یەکەم و دواتر وردە وردە بەرزدەبێتەوە بۆ ئەوەی بەشەکانی تری پارێزگاکان بگرێتەوە"
ھەروەک وتیشی: "دەستنیشانکردنی ئەو پارێزگایانەی کە دیاریکراون بەپێی ژێرخانی پارێزگاکە و ژمارەی نەخۆشخانە و ژمارەی دانیشتوانی ئەنجامدراوە"
ھاوکات پێشتر عەقابی لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدیکردبویەوە کە :"یاسای بیمەی تەندروستی لە سێ قۆناغدا جێبەجێ دەکرێت و قۆناغی یەکەمیش تۆمارکردنی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانە بەشداری لە بیمەی تەندروستی دەکرێن و پاشان لە قۆناغی دووەمدا هەموو هاوڵاتیان بە خۆبەخشی تۆمار دەکرێن و چەند مانگێک دواتر کە جێبەجێکردنی یاساکە دەستپێدەکات، كە سەرجەمی هاوڵاتیان لە قۆناغی سێیەمدا تۆمار دەکرێن
ئاماژەی بەوەشکرد" ویستی لەزیادکردنی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر لەوەی ئێستا هەیە و وەزارەتی تەندروستی لەرێگای جێبەجێکردنی یاساکەوە خزمەتگوزاری باش پێشکەش دەکات و چاودێری جێبەجێکردنیشی دەکات لەرێگای بەش و یەکە ئیداریەکان لە ھەڵسەنگاندنی ئادائی وەزارەتەکان لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە .