بەغداد/ INA - وسام ئەلمەلا
ئەمرۆ شەممە ، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ،پڕۆژەکانی ڕێگاوبان و پردەکانی تەواوبوو لەلایەن حکومەتی ئێستا خستنەڕوو کە قۆناغەکانی جێبەجێکردن بەدوو دەروازەی پایتەخت و هەروەها ڕێگای بەغدا - کەرکوک بەدرێژای زیاتر لە 400 کیلۆمەتر دەبێت.
سەمیر ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و خانووبەرە و شارەوانییە گشتییەکان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند"چەندن پرۆژەی ڕێگا و پرد لە لایەن حکومەتی ئێستاوە تەواوکراون ھاوکات 45 پرۆژە لە مانگی ئایاری 2020ەوە دەست بەکارکردن تیانداکراوە،لەو ژمارەیەش 24ی ڕێگان کە دووانیان دروستکردنی رێگای نوێی 96 کیلۆمەتر و 21 پردن کە 10یان دووبارە دروست دەکرێنەوە و 9یان ئاوەدان دەکرێنەوە و دوو پردیش نوێن.
وتیشی :"هەر لەو ماوەیەدا 578 کیلۆمەتر ڕێگەوبان بەردەوام ئاوەدان کراوەتەوە، هاوکات 99 پرۆژە لەجێبەجێکردندا بوونە لەوانە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ڕێگای بەغدا - کەرکوک بە دوو ڕێگا کە ئەمە یەکەمجارە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە توانیویەتی پڕۆژەکە بە تەواوی بگوازێتەوە و بەدرێژای زیاتر لە 400 کیلۆمەتر و لەدوو ئاڕاستەدا و ڕێگاکە نوێنەرایەتی تەوەرێکی سەرەکی ئەو بارانە دەکات کە لەهەرێمی کوردستان و تورکیا بەرەو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور دەڕۆن، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئەو بارانەوە زیانی زۆریان پێگەیشتووە"
ھەرلەبارەی ڕێگەی بەغدا- کەرکوکەوە وتی: "وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڕیاریداوە کە ئەو کەرەستە بەهێزانە زیاد بکات کە کارایی چینە قیرتاوەکانی ڕووکەش زیاد بکات و ڕەقییەکانیان زیاد بکات لە بەکارھێانی بۆ ڕێگاکە"
وتیشی: "کار کردن لە چوار بڕگە لەجێبەجێکردندان و لەساڵ و نیوێکدا ڕێگاکە لەبەغداوە بۆ کەرکوک تەواو دەبێت و بەسەر کێشەی ڕوداوەکانی ئەوێ زاڵ دەبین"
لەبارەی دەروازەکانی بەغداشەوە ڕوونیکردەوە: دەروازەکان لەنێوان وەزارەت و ئەمینداریەتی بەغداو پارێزگاکەدا دابەشکراون و لەناو دەسەڵاتەکانماندا جێبەجێکردنی دوو دەروازەی بەغدا - کوت و بەغدا - بەعقوبە ئەلجەدیدە و لەئێستادا لەقۆناغی جێبەجێکردن و قۆناغی پێشکەوتووی تەواوبووندایە"
ھەروەک وتیشی: "وەزارەت ، ڕێگای کۆرس -یوسفیە جێبەجێ دەکات کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان و بیرۆکەی جێبەجێکردنی ماوەی 20 ساڵ درێژ دەبێتەوە و حکومەتی ئێستادا دەستی پێکردووە و بە پشتیوانی سەرۆکی حکومەت و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ھەوڵی جدی تێپەڕاندنی کێشەو ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژەکە دراوە کە ڕێژەی تەواوکردنی لەسەدا 73 کاری تێداکراوە
ئاشکراشیکرد کە : " یەکێکی دی لە پرۆژەکانی وەزارەتەکەی پرۆژەی ڕێگا و پردی ئەلکریعاتە کە ئەلکریعات و کازمیە بەیەکەوە دەبەستێتەوە کە پردێکی پیادەیە و لە ژێر کارکردندایە و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا پرۆژەکە تەواو دەبێت بۆ خزمەتکردنی گەشتیاران بۆ زیارەتکەرانی ئیمام کازم رەزای خوای لێبێت.
روونیشیکردەوە کە: "وەزارەتەکەی کار لەسەر جێبەجێکردنی ڕێڕەوی ئەلمەمری دووەم دەکات لە تیرا فەجر ئەلبەدر کە لە سنووری ئێرانەوە دەست پێدەکات و میسان بە دیقار و دیوانیەوە دەبەستێتەوە و خزمەتی جوڵەی سەردانکەرانی دەرەوەی عێراق دەکات"