سەید سەدر :پرۆژە یاسەیەک بۆ بە تاوانبارکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەبینە پەرلەمان

سیاسی
  • 23-04-2022, 17:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمرۆ شەممە لە پەیامێکدا ، لە لاپەرەی سەرەکی خۆی لە تویتەر کە ئاژانسی ھەواڵی عێراق بەدواداچونی بۆ کردوە ، سەید موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی چوونە هەڵبژاردنی رەوتی سەدر بۆ رێگرییە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و بۆ رێگرییە لە چاوتێبڕینی ئیسرائیل لە عێراق. ھەروەک راشیگەیاند کە ،لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان پڕۆژەیاسایەک بۆ بەتاوان دانانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسرائیل دەبەینە پەرلەمان و لە پەرلەمان دەیخەینە دەنگدانەوە."
    لەکۆتایی تویتەکەیدا سەید سەدر دەلێت :"پێشنیار هەیە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کە ئێمە لەدوای یەک پێشکەشی پەرلەمانی دەکیەین"