بەدواداچون – INA
سوپای پاكستان ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: لە سەر سنوری ئەفغانستان بە چەكی قورس هێرش كراوەتە سەر پێگەیەكی سەربازی وڵاتەكەیان و 3 ئەندامیان كوژراوە.
ئاشكراشیكرد: ئەم پەلامارە شەڕێكی چەكداری بەدوای خۆیدا هێنا لەو شوێنەی كە چەكدارەكان تەقەیان لە پێگە سەربازیەكە كرد لە ناوچەی وەزیرستانی باكور لە پاكستان و ژمارەیەك خەڵك كوژراون.
رونیشیكردەوە: پاكستان بە توندی ئیدانەی كردەوە تیرۆریستیەكان دەكات لە خاكی ئەفغانستانەوە دژی وڵاتەكەی و پێشبینیش دەكات حكومەتی ئەفغانستان لە داهاتوودا رێگری لەم جۆرە كردەوانە بگرێت.