بەغداد – INA
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ شەممە، پوختەیەك لە وردەكاری ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاینی راگەیاند و هەورەها ئاشكرایكرد: ئۆپراسیۆنەكە بەسەرپەرشتی و چاودێری مەیدانی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەڕێوەدەچێت.
رەسوڵ لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین، بەسەرپەرشتی و چاودێری مەیدانی فەرماندەی گشتنی هێزە چەكدارەكان، ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین دەستی پێكرد.
ئاشكراشیكرد: ئەم ئۆپراسیۆنە بە بەشداری بەشە جیاجیاكانی سوپا و پۆلیسی فیدارڵی و دەزگای دژە تیرۆر و پاسەوانی سنور و هەوەرها هێزەكانی حەشدی شەعبی، و بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی و فرۆكەوانانی سوپا بەڕێوەدەچێت، وتیشی: ئۆپرسیۆنێكی فراوانە لەچەند شوێك بۆ پشتكنین و راوەدونانی تیرۆریستانی داعش لە خۆرئاوای ئەنبار.
رونیشیكردەوە: كەهێزی تایبەتی و هێزی وەڵامدانەوەی خێرا بەشدارییان كردووە،و لەسەر بنەمای زانیارییە هەواَگرییەكان بۆ بەدوداچوونی پاشماوەكانی چەكدارانی داعشە لەبیابانەكانی خۆرئاوا كە بیابانێكی فراوان و گەورەیە، هەروەها چەمی قوڵی تێدایە.
رونیشیكردەوە: رێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەوەیە كە ئۆپراسیۆنەكە بەردەوا بێت بۆ دەستگیركردنی تیرۆریستان و رێگرتن لە هەر كردەوەیەكی تیرۆریستی، هاوكات رێنمایی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەوەیە توانای هەواڵگری چڕبكەینەوە بۆ ئەوەی ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین.
راشیگەیاند: سەركردەكانی داعش و ئەوانەی لە سنفی یەكەمی ئەو گروپە تیرۆریستەن دەستگیردەكرێن یاخود بكوژرێن، وتیشی: پاش تەواوبوونی ئۆپراسیۆنەكە ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنین.