بەغداد – INAـ وسام الملا
وەزراەتی سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ شەممە، هۆكارەكانی كەمبونەوەی ئاوی دجلە رونكردەوەو هەروەها رایگەیاند: پێویست ناكات بەنداوی نوێ بۆ كۆگا دروست بكرێت.
راوێژكاری وەزراەتی سەرچاوە ئاوییەكان عەون زیاب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: ئاستی ئاوی روباری دیجلە ئەمساڵ بەرزنەبوەتەوەو ئەمەش پەیوەستە بە پلانی كاركردنی وەزارەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزارەت بە شێوەی كۆدكراو و بابەتیانە كار لەسەر كۆگا دەكات بۆ ئەوەی ئاو بە ئەندازەی پێویست لەدەست نەدەین و ئەوەش ئەو راستیەیە كە ئێمە كاری لەسەر دەكەین.
ئاشكراشیكرد: دواین ئاودێری كە تەواوكراوە ئاودێری بەرهەمهێنانی گەنمە، ئەمەش وادەكات كە جگلە كشتوكاڵی سەوزەو باخەكان پێویستیمان بە ئاو نەبێت بۆیە دابەزینی رێژەیی لە رووباری دیجلەدا هەیە بۆ هێشتنەوەی كۆگایانەی كە لە بەنداو و كۆگاكانمادا هەیە.
رونیشیكردەوە: پێویست ناكات بەنداوی تر دروست بكەین تەنها ئەگەر بمانەوێت بۆ بەرهەمێنانی كارەبا دروستیان بكەین، نەم مەبەستی كۆگا، چونكە لە بەنداوەكان و كۆگاكاندا بۆشایی زۆر گەورە هەیە كە دەتوانێت هەر بڕە ئاوێكی تێبكرێت.
راوێژكارەكەی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان راشیگیەاند: لە بەنداوی دوكان و دەبەندیخان 17 مەتر ماوە بۆ پڕبوون و لە بەنداوی موسڵ 13 مەتر ماوە بۆ پڕ بوون و لە بەنداوی سەرسار بۆشایی گەورەی كۆگای ئاو هەیە، بۆیە پێویست بە دروستكردنی بەنداو ناكات، وتیشی: عێراق پێویستی بە ئاو هەیە نەك بەنداو.