كەركوك – INA ـ مهدي الربحاوي
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركوك ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە: كە دواكەوتنی شایستەی جوتیاران پاڵیان پێوەدەنێت گەنمەكانیان لە بازاڕی ناوخۆیی بفرۆشن.
زاهیر عەلی حسێن بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: دواكەوتنی بەردەوامەكانی وەزارەتی بازرگانی لە رادەستكردنی شایستەی دارایی جوتیاران چی بۆ گەنم یان گەنمە شامی مەترسییەكی گەورە دروست دەكات ئەویش ئەوەیە جوتیاران پەنا دەبەن بۆ بازاڕی ناوخۆیی لەبەر رۆشنایی ئەو قەیرانە جیهانیەی بە تایبەتی لەسەر گەنم دروست بووە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: جوتیاران لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵ نزیك دەبنەوە بەڵام شایستەی دارایی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە، ئەوە سەرباری ئەوەی رێنمایی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە بۆ ئەوەی بە زووترین كات پارەكەیان بەدەست بگات.
ئاشكراشیكرد: بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵا لە وەرزی رابردوودا ئاماژەی مەترسیداری تۆماركردوەو داواشی لە وەزارەتی بازرگانی كرد لە پێدانی ئەو بڕەی لەلایەن جوتیارانەوە دیاری كراوە دوای ئەوەی تەنها 200 هەزار تۆن بازاڕكرا، وتیشی: پێشبینی دەكرێت بۆ وەرزی ئەمساڵا تەنها 50 هەزار تەن بازاڕبكرێت.
باسی لەوەشكرد: كۆی ئەو روبەرەی گەنمی تێدا روێنراوە بڕی یەك ملیۆن دۆنم بووە، كە زۆربەیان لە بازاڕە ناوخۆییەكان دەفرۆشرێن.
ئاشكراشیكرد: زیادكردنی نرخی ناوخۆیی پێویستە بەرزتر بێت لە نرخی جیهانی و هەروەها رادەستكردنی شایستەی دارایی بە جوتیاران دڵنیایان دەكاتەوە كە گەنم بۆ دەزگاكانی وەزارەتی بازرگانی بفرۆشن.