وەزارەتی تەندروستی ئاماری وەرگرانی ڤاكیسن بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 23-04-2022, 13:18
  • +A -A

    بەغداد – INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ شەممە ئاماری وەرگرانی ژەمی یەكەم و دووەم و سێیەمی ڤاكسینی دژی كرۆنا  بڵاوكردەوەو هۆشداریشیدا لە بڵاوبونەوەی شەپۆلی پێنجەم.
    ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: هۆشداری هەیە لە زیادبوونی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرانا، هەرچەندە بەهۆی كەمی پشكنینەوە كەمبوەتەوە،رێژەی توشبوان لەتاقیگەكان كەمێك زیادیكردەوەو لەوانەیە پێشبینی هاتنەژورەوەی شەپۆلی پێنجەم بكرێت، بەڵام وادەكەی نەزانراوە، یان دۆخەكە وەكو خۆی دەمێنێتەوە لە شۆپۆلێك كە لەماوەی داهاتوودا كە بەرز نیە بەڵام مامناوەندە.
    ئاشكراشیكرد: ترسی چونە ناو شەپۆللا پێنجەم بەهۆی كەمی كوتانەوەیە، كە داوكاری ڤاكسین كەوتە ئاستی ناڕەزاییەوە بۆیە رەنگە تەنها شەپۆلێك لە عێراق و هەندێك لە وڵاتاندا هەبێت كە وەرگرتنی ڤاكسین كەمیان هەیە, بۆیە تەندروستی بەردەوام جەخت لە وەرگرتنی ڤاكسین دەكاتەوە كە پارێزبەندیەكی باش دەبەخشێتە وەرگر، چونكە ئاستی پارێزبەندی گەورەتر دەبێت ئەگەر ژەمی سێیەم لە دووەم زۆرتر وەربگیرێت.
    ئاشكراشیكرد: تا ئێستا نزیكەی 10 ملیۆن هاوڵاتی ڤاكسینیان وەرگرتووەو هیچ ئاڵۆزیەكیش تۆمارنەكراوە لەسەر ناوەڕۆكی ڤاكسینەكان, وتیشی: هەموو ئەو توشبوانەی ئێستا لە نەخۆشخانەكان داخلكراوەن زیكەی هەموویان ئەوانەن كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، بۆیە ڤاكسین كاریگەری گرنگی هەیەو هیچ مەترسیەكیش لە وەرگرتنی نیە.